ئێران ڕاستەوخۆ هێرش دەکات
پەیامی کورد ... ئێران ڕاستەوخۆ هێرش دەکات
باراک ڕاڤید، پەیامنێری ماڵپەڕی ئەکسیۆس، لە زاری ٢ سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاند: کۆمەڵگەی هەواڵگری ئیسرائیل پێیان وایە کە ئێران بڕیاری داوە ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و ڕەنگە ئەم هێرشە چەند ڕۆژێکی بخاینێت.
ئاکسیۆس دەڵێت، خەمڵاندنەکانی کۆمەڵگەی هەواڵگری ئیسرائیل نیشان دەدەن کە تاران بڕیارە ووڵامێکی سەربازی یەکلاکەرەوە بە تەلئەڤیڤ بداتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە سەرەتای شەڕی غەززەوە لە ٧ی خەزەڵوەری ٢٠٢٣، ئەکتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە تەشەنەکردنی ئەم ململانێیە بۆ ناوچەکانی دیکە هۆشدارییان داوە. بەڵام دەسەڵاتدارانی زایۆنی ئاگری ئەم شەڕەیان بۆ ناوچەکانی دیکە بڵاوکردەوە بەجۆرێک کە یەمەن و سوریا و لوبنان ڕاستەوخۆ لە تەلئەبیبەوە بۆردومان کران. تیرۆرکردنی ئیسماعیل هانیە، ڕێبەری سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران، کردەوەیەک بوو کە ناکرێ بێ ووڵام بمێنێتەوە.
لەسەر بنەمای ئەمەش، ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕایگەیاند کە ئێران بڕیارە ووڵامی تیرۆرکردنی هەنیە بداتەوە.
2 بەرپرسی ئاگادار کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت ڕایانگەیاند: ئێستا کۆمەڵگەی هەواڵگری ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ئێران بڕیاریداوە ڕاستەوخۆ ئیسرائیل بکاتە ئامانج و ئەگەری ئەوە هەیە ئەم هێرشە چەند ڕۆژێک بخاینێت.
دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی ئاگاداری هێرشی ئێرانن و ئێستاش هەروەک چۆن لە هێرشی ئێران لە ١٤ی پووشپەڕدا ڕوویدا، زۆر پشتیان بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوان ئینگلتەرا و فەرەنسا بەستووە.
پێش ئەمە، خەمڵاندنەکان نیشانیان دەدا کە سیستەمی بەرگری مووشەکی ئیسرائیل لەوان سیستەمی قوبە ئاسنین کە زیادەڕەوی تێدا کرابوو، توانای ئەوەیان نییە بە تەنیا مامەڵە لەگەڵ ئەگەری هێرشێکی بەرفراوان لەلایەن ئێرانەوە بکەن.
ئەم بابەتە 11943 جار خوێندراوەتەوە