ئەردۆغان : ئەگەر چاوم بە پووتین بکەوێت...

پەیامی کورد   ...  ئەردۆغان : ئەگەر چاوم بە پووتین بکەوێت...

سەرۆک کۆماری تورکیا ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کاتی گەڕانەوەی لە سەردانەکەی بۆ هەنگاریا، قسەی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان کرد و سەبارەت بە پرسی دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پووتین و گەڕانەوەی بۆ… ڕێککەوتنی ڕێڕەوی دانەوێڵە.

ئەردۆغان سەبارەت بەو کەشتییەی ڕووسیا لە دەریای ڕەش هێرشی کردە سەری ڕایگەیاند کە کەشتییەکی کۆنتینەر نەبووە و ڕایگەیاندووە: وەزارەتی بەرگری سەبارەت بەم بابەتە لێدوانێکی داوە. لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەڕێز پووتین، هیوادارین هەڵوێستێکی ئەرێنی ڕووسیا هەبێت. ئەگەر دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا، لەگەڵ بەڕێز پووتین کۆدەبینەوە و باسی ئەم بابەتە دەکەین”.

سەبارەت بە ڕۆڵی نێوەندگیری تورکیا لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین ، ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئەوان هەوڵ دەدەن و ئەوەش ئەوەیە کە ئەوان دەیانەوێت و لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : "بە واتایەکی دیکە هاتنی زلێنسکی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەکانمان لەگەڵی و لە هەمان کاتدا کۆبوونەوەکانمان لە لووتکەی ناتۆ، بە ووردی باسی ئەوەمان کرد". هیوای من ئەوەیە هەردوو سەرکردە نێوەندگیرییەکەمان پەسەند بکەن و ئەنجامێک بەدەست بهێنین”.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە