ئەردۆغان بە تووندی ڕەخنە لە ناتانیاهوو دەگرێت
پەیامی کورد ... ئەردۆغان بە تووندی ڕەخنە لە ناتانیاهوو دەگرێت
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە شەڕی غەززە پەیامێکی تووندی ئاراستەی ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و ووتی : هەرچیتان هەبێ هەمیشە دۆڕاون.
لە دیدارەکەیدا لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان، ئەردۆغان لە پەرلەمانی تورکیا ووتی : ئیسرائیل ئەو ستراتیژە بەکاردەهێنێت کە ڕێگە نەدات تەواوی شارێک بڕوات، من بە یەک دڵ و بە ڕوونی دەڵێم ئیسرائیل دەوڵەتێکی تیرۆریستییە.
سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند کە وەک حکوومەتی تورکیا هەموو ئەو پاڵپشتیانەیان داوە کە دەتوانن بیدەن بە فەلەستین و لە ئێستاوە بەردەوام دەبن لە کار و هەوڵەکانیان لە گۆرەپانی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانەوەی ئیسرائیل.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە