ئەردۆغان لەگەڵ فۆمیۆ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کۆبووەوە
پەیامی کورد ... ئەردۆغان لەگەڵ فۆمیۆ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کۆبووەوە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و کیشیدا فومیۆ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی جی ٢٠ چوونە هیندستان و لەوێ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرکردە بەڕووی ڕۆژنامەوانیدا داخراوە.
لەو هۆتێلەی ئەردۆغان و دیپلۆماتکارانی تورکیا تێیدا مابوونەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبەردەم هۆتێلەکەدا پێشوازی لە کیشیدا فومیۆ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، مەهمەت شیمشەک، وەزیری دارایی، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت، فەهرەتین ئاڵتون، باڵیۆز ئاکیف چاغاتی کلیچ، ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی کۆمار، زافەر چوبوکچۆ، جگە لە میدیاکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە