ئەردۆغان هۆشداری تووند دەداتە ئیسرائیل
پەیامی کورد ... ئەردۆغان هۆشداری تووند دەداتە ئیسرائیل
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌ێنێت، بازنه‌كه له ده‌وری بێنیامین نه‌ته‌نیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و بانده‌كه‌ی به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه و ئێمه‌ش هه‌موو رێكارێكی تووند له‌دژی ئیسرائیل ده‌گرینه‌به‌ر.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی ووڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانمان به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پچڕاندوه، تووندترین كاردانه‌وه‌كان له‌دژی ئیسرائیل ئاراسته ده‌كه‌ین، زۆر زیاتریشمان له‌وه كردوه كه له میدیاكانه‌وه ڕاگه‌ێندراوه.
ووتیشی، "ئێمه باس له پرسی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین، له هه‌موو كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، له هه‌موو كۆڕه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیشدا باس له دوو پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ین و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا راده‌ستی فشاره‌كانی لۆبی ئیسرائیلی نابین".
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه كه، به‌رپرسانی ئیسرائیل له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دادگایی ده‌كرێن، ئێمه‌ش پشتیوانی له بڕیاره بوێرانه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی دژ به ناتانیاهوو و گالانت ده‌كه‌ین.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ده‌بێت پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنیان".
پێشتر ئه‌ردۆغان پاڵپشتی خۆی بۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بێنیامین ناتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و یووئاڤ گالانت وه‌زیری به‌رگری پێشوی ئیسرائیل ده‌ربڕی و داوای جێبه‌جێكردنی به‌په‌له‌ی كرد.
ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە