ئەرمەنستان : هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان چوونە ناو قەرەباخی کوێستانییەوە

پەیامی کورد   ...  ئەرمەنستان : هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان چوونە ناو قەرەباخی کوێستانییەوە

میدیاکانی ئەرمەنستان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان ئاگربەستیان پێشێل کردووە و هێڵی پەیوەندی شووشی-لیساگۆریان بەزاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەرمەنستان، کاربەدەستانی قەرەباخ دەستبەجێ هێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕووسیایان لەم بابەتە ئاگادار کردوەتەوە.

کۆماری ئازەربایجان پێشتر ئەرمینیای تۆمەتبار کردبوو بەوەی کە ڕێگای کوێستانی ستاناکارت- قەیبالیشن-لیساگور بۆ گواستنەوەی چەک بەکار دەهێنێت.

دوابەدوای ئەم ڕووداوانە، ڕووسیا کۆماری ئازەربایجانی بە پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستە تۆمەتبار کرد کە کۆتایی بە شەڕی ٢٠٢٠ لەگەڵ ئەرمینیا هێنا.

ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان بە بەزاندنی هێڵی سنوور ئاگربەستی بە نێوەندگیری ڕووسیا پێشێل کردووە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە