ئەلجەزیرە : ئەندامی باڵای حەماس لە لوبنان کوژرا
پەیامی کورد ... ئەلجەزیرە : ئەندامی باڵای حەماس لە لوبنان کوژرا
کەناڵی جەزیرە لە زاری سەرچاوەیەکی لوبنان ییەوە ڕایگەیاند : ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری سیدۆن کوژرا ناوی "محەمەد شاهین"ە.
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر و دوابەدوای شکاندنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل ەوە بە هۆی جەند چالاکییەکی حەماس لە شاری سیدۆن، محەمەد شاهین ئەندامی پلە باڵای حەماس کوژرا.
لە یەکەم کاردانەوەی ئیسرائیلدا بەرامبەر بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای دەریایی شاری سیدۆن لە باشووری لوبنان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ەوە، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە "هێرشەکەی سیدۆن لە باشووری لوبنان کەسایەتییەکی گرینگی کردە ئامانج".
بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی هێرشەکە محەمەد شاهین، بەرپرسی باڵای سەربازی حەماس لە لوبنان بووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی لوبنان بڵاویکردەوە، "تەرمێک لە ئۆتۆمبێلێکەوە ڕاکێشرا کە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کرابووە ئامانج لەسەر ڕێگای یەکەمی دەروازەی باکووری سیدۆن، دوای ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بڵێسەی ئاگرکەوتنەوەیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژاندەوە".
هەروەها سەرچاوە ئیسرائیلییەکان نووسیویانە "محەمەد شاهین" ژەنەڕاڵ بەرپرسی لیواکانی عیزەدین قەسام بووە لە لوبنان، کە ئەمڕۆ لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری سیدۆن کوژراوە.
ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە