ئەلمەیادین: تەقینەوەیەکی قورس لە شاری سەنعا پایتەختی یەمەن و دەنگی فڕینی بەردەوامی شەڕڤانان لە ئاسماندا
پەیامی کورد ... ئەلمەیادین: تەقینەوەیەکی قورس لە شاری سەنعا پایتەختی یەمەن و دەنگی فڕینی بەردەوامی شەڕڤانان لە ئاسماندا
تۆڕی ئەلمەیادین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز لە شارەکانی سەنعا و حەدیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن بیستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک تۆڕی ئەلمەیادین بە پشت بەستن بە میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند ، تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری حەدیدەی یەمەن ڕوویداوە.
ئەم کەناڵە هەواڵییە هەروەها دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێزی لە پایتەختی یەمەن بە گێڕانەوەی پەیامنێرەکەی کە بنکەکەی لە شاری سەنعایە بڵاوکردەوە. بەڵام تاکوو ئیستا لەمبارەیەوە زانیاری زیاتر سەبارەت بە ئاستی زیانەکانی لە بەردەستدا نییە .
ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە