ئەمریكا و بەریتانیا بنكەی حووسییەكانیانی سەر بە ئێرانیان لە ناو خاكی یەمەن بۆردوومان كرد
پەیامی کورد ... ئەمریكا و بەریتانیا بنكەی حووسییەكانیانی سەر بە ئێرانیان لە ناو خاكی یەمەن بۆردوومان كرد
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ بریتانیا بە سەركەوتوویی بنكەی گرووپەكانی كە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن لەنێو خاکی یەمەن بۆردوومان كردووە.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها باسی لەوە كرد، لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور ڕێكاری دیكە دەگرینەبەر.
هاوکات، ریشی سووناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوە كردەوە، هێرشکردنە سەر بنکەی حوسییەکانی سەر بە ئێران لەنێو خاکی یەمەن گرینگ و لە جێگەی خۆیدا بوو.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، دانیمارک، ئاڵمانیا، هۆڵندا، نیووزیلاند، کەنەدا، بەحرەین و کۆریای باشوور راگەیندراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و تیایدا باسیان لەوە كردووە، حووسییەکان لە مانگی نۆڤەمبەرەوە ٢٧ جار هێرشی بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لەدەریای سوور ئەنجامداوە، ئەوانیش سوورن لەسەر دابینکردنی ئاسایشی ئەو دەریایە.
ئەم بابەتە 12014 جار خوێندراوەتەوە