ئەمریکا : ئێمە هیچ ڕۆڵێکمان نەبوو لە هێرشە بەردەوامەکەی سەر لوبنان
پەیامی کورد ... ئەمریکا : ئێمە هیچ ڕۆڵێکمان نەبوو لە هێرشە بەردەوامەکەی سەر لوبنان
ماتیۆ میلەر، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژانەدا بەبێ ئەوەی هێرشەکەی ئەمڕۆی پەیجەری لە لوبنان ئیدانە بکات، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم هێرشە پێشوەختە بە واشینتۆن نەخراوەتەڕوو. میلەر ووتی: ئەمریکا دەستی لەم هێرشەدا نەبووە. ئەمریکا پێشوەختە ئاگاداری ئەم ڕووداوە نەبووە و لە ئێستادا زانیاری لەسەر کۆدەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهەمان شێوەی ڕۆژنامەنووسان لە سەرانسەری جیهاندا، ئێمە زانیاری لەسەر ئەو ڕووداوانە کۆدەکەینەوە کە ڕۆژی سێشەممە لە نزیکەی کاتژمێر ٣:٣٠ی پاشنیوەڕۆدا بە کاتی ناوخۆی لوبنان بڵاویانکردەوە". هێزەکانی حێزبۆڵڵا تەقینەوە.
لە بەیاننامەکەی حێزبۆڵڵا دا هاتووە: دوای لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو ڕووداو و داتا و زانیاریانەی لەبەردەستدایە سەبارەت بەو هێرشە تاوانکارییەی کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویدا، دوژمنی ئیسرائیل بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لەم دەستدرێژییە، کە هاوکات سێبەری لەسەر خەڵکی سڤیل دانا و بووە هۆی کوژرانی چەندین کەس بە برینداری جۆراوجۆر کوژراون و بریندار بوون. مقاومەی ئیسلامی لوبنان هەروەها جەختی لەوە کردەوە: بە دڵنیایی یەوە دوژمنی تاوانبار لە شوێنێکەوە کە چاوەڕێی ناکات، تۆڵەی ئەم دەستدرێژییە تاوانکارییە دەکاتەوە.
ئەم بابەتە 61218 جار خوێندراوەتەوە