ئەمریکا : ئەسەد بە هۆی پشت بەستنی بە ئێران و ڕووسیاوە کۆنترۆڵی حەلەبی لە دەستداوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا : ئەسەد بە هۆی پشت بەستنی بە ئێران و ڕووسیاوە کۆنترۆڵی حەلەبی لە دەستداوە
ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەشار ئەسەد ڕێبەری سووریا بە هۆی پشت بەستن بە ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی ئێران کۆنترۆڵی شاری حەلەبی لەدەست داوە
شان ساوت، ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پشت بەستنی سووریا بە ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ڕەتکردنەوەی پێشکەوتن لە پرۆسەی ئاشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٥، بارودۆخی ئێستای خوڵقاند ».
ساوت جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هیچ ڕۆڵێکی لە هێرشی سەر حەلەب بە ڕێبەرایەتی گرووپی تەحریر شام کە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراوە، نییە.
ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە