ئەمریکا بەدوای سیستەمی جی پی ئێسی بەدیل دا دەگەڕێت
پەیامی کورد ... ئەمریکا بەدوای سیستەمی جی پی ئێسی بەدیل دا دەگەڕێت
کۆمیسیۆنی پەیوەندییە فیدراڵیەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەنیازن مانگی داهاتوو دەنگ بدەن بۆ تاوتوێکردنی بەدیلەکانی جی پی ئێس دوای ئەوەی نیگەرانییەکانی ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە پشت بەستن بە یەک سیستەم کە بۆ ژیانی مۆدێرن زۆر گرینگە، هاتە ئاراوە.
بەگوێرەی ISNA، جی پی ئێس کە کورتکراوەی Global Positioning System ـە، تۆڕێکە لە مانگە دەستکردەکان و ئامێری وەرگرتن کە بۆ دیاریکردن و گەشتکردن و کاتی دیاریکردن لەسەر زەوی بەکاردێت لە هەموو شتێکدا لە کەشتی و فڕۆکەوە تا ئۆتۆمبێل.
برەندان کار، سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە فیدراڵیەکان دەڵێت: "بەردەوامبوون لە پشت بەستنێکی زۆر بە یەک سیستەم، ئێمە بە لاوازی دەهێڵێتەوە". پێویستە تەکنۆلۆژیای زیادە پەرە پێ بدەین.
ڕاپۆرتەکان باس لە زیادبوونی دەستێوەردانی جی پی ئێس لە سەرانسەری جیهاندا هەیە، بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە کە بە "هێرشی ساختە" ناسراوە، ترسی زیادبوونی مەترسی ڕووداوەکان زیاد دەکات ئەگەر فڕۆکەکان لە ڕێڕەوی خۆیان لابدەن.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە فیدراڵیەکان هۆشداریدا لەوەی کە پەکخستنی جی پی ئێس توانای تێکدانی ئاسایشی ئابووری و نیشتمانی ووڵاتی هەیە، هەروەها مەترسییەکانی سەر سیستەمی ئێستامان تەنیا لە زیادبوون دایە، ئاماژەی بەوەشکرد کە دۆناڵد ترامپ و کۆمەڵێک پەرلەمانتاری هەردوو حزب ساڵانێکە داوای هەنگاونان لەم بوارەدا دەکەن.
کۆمیسیۆنی پەیوەندییە فیدراڵیەکان لە ٢٧ی ئازار دەنگ بە توێژینەوەیەک دەدات بۆ پشکنینی سیستەمەکانی تری شوێن و گەشت و کاتی (PNT) کە دەتوانن تەواوکەری جی پی ئێس بن یان جێگەی بگرنەوە.
برێندان کار ووتی: "هیوادارین ئەم هەوڵە لەگەڵ بەشداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بێت لە سەرانسەری حکوومەت و پیشەسازی دا بۆ هاندانی پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیا و چارەسەرە نوێیەکانی PNT."
جی پی ئێس یەکێکە لە گرینگترین ئامرازەکانی گەشتیاری لە بواری فڕۆکەوانیدا، جێگەی ئەو ئامێرە گرانبەهایە دەگرێتەوە کە لەسەر زەوین و تیشکی ڕادیۆ دەنێرن بۆ ڕێنمایی کردنی فڕۆکەکان لەکاتی نیشتنەوەدا، بەڵام بەکارهێنانی تاڕادەیەک ئاسانە چوونکە جی پی ئێس پشت بەو سیگناڵانە دەبەستێت کە لە مانگە دەستکردەکانەوە دەنێردرێت لە خولگەی مامناوەندی زەویدا، و ئەم سیگناڵانە بەرەوڕووی تێکەڵاوبوون دەبنەوە.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لەگەڵ هاوبەشە نێوان دەزگاکان و نێودەوڵەتییەکان کاردەکات لەسەر تواناکانی ڕەسەنایەتی سیستەمی مانگی دەستکردی گەشتیاری جیهانی بۆ تێکدانی "هێرشی ساختەکردن".
ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە