ئەمریکا : بەمزووانە هەزاران سەربازی کۆریای باکوور بەشداری جەنگی ئۆکراین دەکەن                                                                        

پەیامی کورد   ...   ئەمریکا : بەمزووانە هەزاران سەربازی کۆریای باکوور بەشداری جەنگی ئۆکراین دەکەن                                                                                                   

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، هەزاران سەربازی کۆریای باکوور هێنراونەتە بەرەکانی جەنگ لە ئۆکراین و پێشبینی دەکەن بەمزووانە بەشداری جەنگەکە بکەن.

لوئید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، "هەرچەندە راپۆرتێکی لەو جۆرەمان بەدەست نەگەیشتووە کە سەربازانى کۆریاى باکوور بەشدارییان لە شەڕدا کردبێت، بەڵام زیاتر لە 10 هەزار سەربازی ئەو ووڵاتە لە هەرێمی کۆرسکن".

ووتیشى، "ئەو سەربازانە تێکەڵی هێزەکانی ڕووسیا کراون و راهێنانیشیان پێکراوە، بەوپێیەش کە تێکەڵی هێزەکانی رووسیا کراون هەمان بەرگی ئەوان دەپۆشن، پێشبینی دەکەین بەمزووانە بچنە ناو شەڕەکەوە".

 


ئەم بابەتە 108 جار خوێندراوەتەوە