ئەمریکا جەخت لە هه‌نگاوه‌كانى پڕۆسه‌ى چاكسازى لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزەکانی دەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا جەخت لە هه‌نگاوه‌كانى پڕۆسه‌ى چاكسازى لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزەکانی دەکات
لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی نێوان شاندێکی ئەمریکی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرا.
پێنجشەممە (١١ـی تەمموزی ٢٠٢٤) لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ شاندێکی ئەمەریکی بەڕێوەچوو.
شاندە ئەمریکییەکە بە سەرۆکایەتی دانیێل شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامادەبوونی ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ژەنەڕاڵ جۆل ڤاوڵ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و نیکۆل سۆفتنێس بەڕێوبەری کاروباری عێراق و سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازی دیکە پێکهاتبوو.
بەپێی ڕاگەێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانى پڕۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزەکانی پێشمه‌رگه تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنى كێشه و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا پابه‌ندی خۆیان به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پڕۆسه‌كه دووپات كرده‌وه.
هاوکات دۆخى ئه‌منى و دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هەر ئەمڕۆ شاندە ئەمەریکییەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی کۆبوونەوە و لەلایەن خۆیەوە، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا، سوپاسی هەوڵ و کارکردنی بەردەوامیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بە ئاراستەی سەرخستنی چاکسازییەکان و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و بە تایبەتی تیرۆریستانی داعش.
ئەم بابەتە 21165 جار خوێندراوەتەوە