ئەمریکا خوازیاری گوشار خستنە سەر بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ڕێگریكردن لە دەستوەردانی لە شەڕی سوودان
پەیامی کورد ... ئەمریکا خوازیاری گوشار خستنە سەر بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ڕێگریكردن لە دەستوەردانی لە شەڕی سوودان
لە کاردانەوە بە ڕەفتارەكانی سوپای پاسداران لە ئەفریقیا، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمریکا داوای لە ووڵاتانی ناوچەکە کردووە کە فشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی نەچێتە ناو شەڕی سوودان ەوە.
ئەمە لە حاڵێكدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناردنی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆ سوپای سوودان لە شەڕی لەگەڵ میلیشیا دژە حکوومەتەکانی ناسراو بە "هێزی پشتیوانی خێرا"، یارمەتی سوپای سوودان دەدات.
ئەم بابەتە 81634 جار خوێندراوەتەوە