ئەمریکا خەڵاتێکی ١٥ میلیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوەی کەسێکی پەیوەندیدار بە درووستکردنی دڕۆنەكانی ئێران دیاری کردووە
پەیامی کورد ... ئەمریکا خەڵاتێکی ١٥ میلیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوەی کەسێکی پەیوەندیدار بە درووستکردنی دڕۆنەكانی ئێران دیاری کردووە
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە بۆ دەستخستنی زانیاریی باوەڕپێکراو سەبارەت بە کەسێک بە ناوی حسێن هاتفی ئەردەکانی، بازرگانی ئێرانی کە لە درووستکردنی درۆن بۆ بەکارهێنانیان لەلایەن ڕووسیاوە لە دژی ئۆکراین یارمەتی ئێران دەدات، هەتا ١٥ میلیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کردووە.
بەپێێ زانیارییەکان، حسێن هاتفی ئەردەکانی، بە هاوکاری کەسێک لە چین و بە شێوەی نهێنی تێکنۆلۆژی و پارچەگەلێکی بۆ ئێران ڕاگواستوون کە لە بەرهەمهێنانی درۆن دا کەڵکیان لێ وەردرگیرێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە حسێن هاتفی ئەردەکانی بۆ دەستخستنی تێکنۆلۆژی پێویست بۆ بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بە سوپای پاسداران، هاوکاری سوپای پاسدارانی کردووە.
حسێن هاتفی ئەردەکانی یەکێک لەو کەسانەیە کە لە سەرماوەزی ئەمساڵ دا لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە گەمارۆی خرایە سەر.
ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە