ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کۆماری ئیسلامی دا سەپاند؛ دوو کەس و کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیا کرانە ئامانج

پەیامی کورد   ...   ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کۆماری ئیسلامی دا سەپاند؛ دوو کەس و کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیا کرانە ئامانج

هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە دانووستانەکانی ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤ سزای نوێی بەسەر کۆماری ئیسلامی دا سەپاند.

بەپێی ڕاگەێندراوی فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی داراییەكانی دەروەی ووڵات ، محەممەد ڕەزا سەدیقی سابر و ئەحمەد حەقیقەت تەڵەب، دوو هاووڵاتی ئێرانی، لەگەڵ کۆمپانیای "پویا پارس" کە بنکەکەی لە ناوچەی پیشەسازی شەمس ئابادی تارانە، خرانە لیستی سزاکانەوە.

ئەم کۆمپانیایە بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری تەکنۆلۆژیای هەستیاردا سزا دراوە.
 


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە