ئەمریکا : سەردەمی دەستێوەردانی ڕۆژئاوا کۆتایی هاتووە و هەڵەی سایکس پیکۆ دووبارە ناکەینەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا : سەردەمی دەستێوەردانی ڕۆژئاوا کۆتایی هاتووە و هەڵەی سایکس پیکۆ دووبارە ناکەینەوە
تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لە چەند لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە سەردەمی دەستێوەردانی ڕۆژئاوا لە ناوچەکەدا کۆتایی پێهاتووە.
باراک ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕۆژئاوا سنوورێکی بە مەرەکەب کێشراوی سەپاند و ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ سووریا و ناوچەکەی دابەش کرد بۆ ئامانجی داگیرکاری."
هەروەها وتیشی: "دابەشکردنی ناوچەکە و سووریا لەلایەن ڕۆژئاواوە بووە هۆی قوربانییەکی گەورە کە نەوە دوای نەوە دەگوازرایەوە، و ئێمە ئەم هەڵەیە دووبارە ناکەینەوە. کارەساتی سووریا لە دابەش بوونەوە لەدایک بوو."
سەبارەت بە داهاتووی سووریا، نوێنەرە ئەمریکییەکە ڕایگەیاند: "ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دەرگای ئاشتی کردەوە و بە هەڵگرتنی سزاکان، ڕێگە بە گەلی سووریا دەدەین سوود لەو دەرگایە ببینن."
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە