ئەمریکا فڕۆکەی B-52 ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد
پەیامی کورد ... ئەمریکا فڕۆکەی B-52 ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا فڕۆکەی B-52 و چەکی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و جەخت لە پاراستنی ئیسرائیل و هێزەکانی دەکاتەوە.
ڕۆژی شەممە ٢ی نۆڤەمبەر ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند "لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هاووڵاتی و هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرگری لە ئیسرائیل و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، وەزیری بەرگری فەرمانی داوە بە زیادکردنی بەرگری مووشەکی بالیستیکی و هێزی سەربازی و جێگیرکردنی چەند فڕۆکەیەکی جۆری B-52 لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
بە گوێرەی ڕاگەێندراوەکە "ئەم هێزانە لە چەند مانگی داهاتوودا دەگەنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەکاتێکدا کەشتییە هەڵگرەکانی فڕۆکەی جۆری (یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن) ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕۆیشتن."
پێنتاگۆن دووپاتی کردووەتەوە بڕیاری ڕەوانەکردنی ئەم هێزانە "دوای جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی (THAAD) لە ئیسرائیل" دەرکراوە.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە