ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراین ڕاگرت

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراین ڕاگرت

بەرپرسێکی ئیدارەی ترامپ ئاشکرای کرد، ووڵاتەکەی پشتیوانییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراین ڕاگرت و جێگری سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت: ڕێککەوتنی کانزا باشترین گەرەنتی ئەمنی بۆ کیێڤ دەبێت.

بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، واشینتۆن لە چوارچێوەی پێداچوونەوە بە هەوڵەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ و ململانێ، سەرجەم هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراین بەشێوەیەکی کاتی، ڕاگرت.

بە ووتەی بەرپرسە ئەمریکییەکە، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی داوە کۆتایی بە شەڕ و ململانێكانی ئۆکراین بهێنێت، بەڵام پێویستە ووڵاتە هاوپەیمانەکانی پابەندی پرۆسەی ئاشتی بن.

هەروا ڕایگەیاندووە، دوای ئەو دەمەقاڵێیەی لە نێوان ترامپ و زێلێنسکی
ڕووی دا، ترامپ بڕیاری بلۆک کردن و ڕاگرتنی هەموو هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکای بۆ کیێڤ دەرکردووە و پێداچوونەوە بە هەنگاوەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی دەکرێت.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە