ئەمریکا هاوکاری هەواڵگری لەگەڵ ئۆکراین دەبڕێت
پەیامی کورد ... ئەمریکا هاوکاری هەواڵگری لەگەڵ ئۆکراین دەبڕێت
لە دوای کارەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا دژی ئۆکراین ، ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، واشنتۆن وازی لە هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری لەگەڵ کیێڤ هێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بە پشت بەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار، ڕایگەیاند کە واشینتۆن ڕێگری لە کەناڵەکانی پەیوەندی هەواڵگری لەگەڵ کیێڤ کردووە.
ڕۆژنامە بەریتانییەکە بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاگرتنی هاوکارییە هەواڵگرییەکان، زیانێکی زۆر بە توانا سەربازییەکانی ئۆکراین بۆ هێرشکردنە سەر سوپای ڕووسیا دەگەێنێت.
ئەم هەنگاوە دوای دیدارە نائاساییەکەی دۆناڵد ترەمپ دێت لەگەڵ ڤلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین ، کە تیایدا ترامپ و جێگری سەرۆک جەی دی ڤانس چەندین جار بە هێرش و گاڵتەجاڕییەکانیان زێلێنسکییان کردە ئامانج.
ترامپ زێلێنسکی تۆمەتبار دەکات بەوەی "قومار لەگەڵ ژیانی ملیۆنان کەس دەکات" و ڕایگەیاندووە، ئەو کارەی ئەو ڕەنگە جەنگی جیهانی سێیەم دەست پێبکات. ڕاپۆرتە میدیایی یەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دواتر ترامپ زێلێنسکی و دەورووبەرەکەی لە کۆشکی سپی دەرکردووە.
پاشان ڕۆژی دووشەممە ترامپ فەرمانی ڕاگرتنی ناردنی یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکراینی دەرکرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، سی ئای ئەی هەروەها ڕاگرتنی هاوبەشی هەواڵگری لەگەڵ ئۆکراین پشتڕاست کردووەتەوە.
ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە