ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران کە بە بیانووی تۆڵە سەندنەوە لە ئیسرائیل، هێرش نەکاتە سەر دامەزراوە و هێزەکانیان لە ناوچەکە
پەیامی کورد ... ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران کە بە بیانووی تۆڵە سەندنەوە لە ئیسرائیل، هێرش نەکاتە سەر دامەزراوە و هێزەکانیان لە ناوچەکە
بەپێی ڕاپۆڕتی سی ئێن ئین ئەم هۆشدارییە لە ووڵامی پەیامەکەی ڕێژیم بۆ ئەمریکا نێردراوە، بەڵام ڕوون نییە کە ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئێران بۆ ئەمریکا چی بووە.
چەند کاتژمێریک پاش هێرش بۆ سەر کونسوولخانەی ئێران لە دیمەشق، ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری ئیکس ی خۆیدا ڕایگەیاندبوو کە کارداری سویس لە تاران بانگهێشت کراوە و پەیامێکی گرینگ لەو ڕێگەوە ئاراستەی ئەمریکا کراوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئەمریکای لە هەوڵەکانی ئیسرائیل و هێرش بۆ سەر کونسوولخانەی ئێران بە بەرپرسیار زانی و داوای کرد کە ووڵامدەری کردەوەکانی ئیسرائیل بێت.
هەر لەم پەیوەندییەدا موحەممەد جەمشیدی جێگری سیاسی نووسینگەی ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی هەینی لە هەژماری ئیکس دا نووسی: "کۆماری ئیسلامی لە نووسراوەیەکدا هۆشداری داوەتە ئەمریکا کە نەکەوێتە داوی ناتانیاهوو و بکشێتە دواوە با زیانی بەر نەکەوێت".
ئەم بابەتە 88122 جار خوێندراوەتەوە