ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق : هێرشی ئێران لە خاکی عێراقەوە دەبێتە هۆی ووڵامدانەوەی سەربازی ئیسرائیل
پەیامی کورد ... ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق : هێرشی ئێران لە خاکی عێراقەوە دەبێتە هۆی ووڵامدانەوەی سەربازی ئیسرائیل
واشینتۆن هۆشداری بە حکومەتی عێراق داوە کە ئەگەر ڕێگری لە ئەگەری هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل لە خاکی عێراق ەوە نەکات، لەوانەیە ئەم ووڵاتە ڕووبەڕووی هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە لایەن ئیسرائیل ەوە بێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاکسیووس، دوو بەرپرسی ئەمریکی ڕایانگەیاند کە جەیک سالیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی و ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەیان کردووە و هۆشدارییان لە لێکەوتەکانی ئەم کارە داوە.
بەگوێرەی سەرچاوەگەلی ئاگادار ، بەرپرسانی حکوومەتی بایدن جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر عێراق لە خاکەکەیەوە ڕێگری لە ئێران نەکات هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەمریکا ناتوانێت ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بكات.
هەروەها ئاکسیووس ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕاوێژکارەکانی لە لێدوانەكانیاندا ڕایانگەیاندووە کە نایانەوێ لە ململانێکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیلدا تێوەگلێن.
ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە