ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڤەنزوئێللا سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی
پەیامی کورد ... ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڤەنزوئێللا سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فاكس نیووز ڕایگەیاند، حکوومەتی نیکۆلاس مادۆرۆ لە ڤەنزوئێللا دەرفەتی ئەوەی داوەتە کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی ئەو ووڵاتە ببێتە "بنکەی ئۆپراسیۆنەکانی تاران".
ڕوبیۆ بە تووندی ڕایگەیاند کە ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ هەرگیز ڕێگە نادات بەرنامەیەکی لەو شێوەیە جێبەجێ بکرێت، جا چ لە ڤەنزوئێللا بێت یان لە هەر شوێنێکی تر.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە