ئەمریکا و ئیسرائیل جەخت لەسەر پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەكی ناوكی دەکەن
پەیامی کورد ... ئەمریکا و ئیسرائیل جەخت لەسەر پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەكی ناوكی دەکەن
وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە دانیشتنێکدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکاییەکەی ڕایگەیاند کە کاتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتنی بە چەکی ناوکی خەریکە تەواو دەبێت.
یووئاڤ گاڵانت لە پێنتاگۆن ڕایگەیاند : "ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت بۆ پێشگرتن لە بە ئاکام گەیشتنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران هاوکاری بکەن" و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتە کە کۆماری ئیسلامی ئێران گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر داهاتووی جیهان و ناوچەکەیە.
گالانت هەروەها ڕایگەیاندووە کە کاتی بەڵێنی ساڵانی ڕابردووی ئەمریکا سەبارەت بە دەستڕانەگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی گەیشتووە.
لوئید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم دانیشتنەدا وێڕای ئەوەی کە ڕێژیمی ئێرانی بە سەرچاوەی تووندوتیژی و ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکە زانی، جەختی کردەوە کە ئەمریکا بۆ گەرەنتی دان بەوەی کە کۆماری ئیسلامی هیچ کات دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات، لە پاڵ ئیسرائیلدا دەوەستێت.
ئەم بابەتە 27785 جار خوێندراوەتەوە