ئەمریکا ٢٦ دامەزراوە و کەسایەتی بە هۆی هاوکاری لەگەڵ ئێران گەمارۆ دا

پەیامی کورد   ...   ئەمریکا ٢٦ دامەزراوە و کەسایەتی بە هۆی هاوکاری لەگەڵ ئێران گەمارۆ دا

 وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بەهۆی هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەنسارۆڵڵای یەمەن، کۆمپانیایەکی سووری بە ناوی "ئەلقاترجی" سزا دا. ئەم وەزارەتە بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆمپانیای قاترجی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی ئێران بە سووریا و چین سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و حووسییەکانی یەمەن دەستکەوتووە.
هەروەها 26 کەس و کەشتی و کۆمپانیا لەوانەش "کۆمپانیای موشتاق تیجارەت پیشە " و "کۆمپانیای کەشتیوانی جزیرەی کیش ئەمیتس" لەلایەن ئەمریکاوە بەهۆی پەیوەندییان بە کۆمپانیای قاترجی وە سزا دراون. وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆمپانیای قاترجی بووەتە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی ئێران و گرووپەکانی خۆڕاگری.


ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە