ئەمریکا چەند ناوەندێکی چینی و ڕووسی بەهۆی هاوكاری كردنی ئێران خستە لیستەی ڕەشه‌وه‌

پەیامی کورد   ...    ئەمریکا چەند ناوەندێکی چینی و ڕووسی بەهۆی هاوكاری كردنی ئێران خستە لیستەی ڕەشه‌وه‌

 ئەمریکا ڕایگەیاند کە یازدە ناوەندی نوێ، لەوانە ٩ کۆمپانیای ڕووسی و چینی بەهۆی پەیوەندییان بە بەرنامە پەهپادییەکانی ڕێژیمی ئێران و ڕووسیا، و هەروەها دابینکردنی ئامێری تایبەت بە ژیری دەستکرد کە لە ئەرتەشی چین بەکار دەهێنرێن بە لیستی ڕەشی هەناردەکردنی وەزارەتی بازرگانی ووڵاتەکەی زیاد کردووە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە پشت بەستن بە بڵاوکراوەی فەرمی ئەمریکا، کۆمپانیایەکی چینی بەهۆی پاڵپشتیکردن لە ئەرتەشی ڕووسیا لە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، و کۆمپانیایەکی دیکەی چین یش وەک بەشێک لە تۆڕی دابین کردنی پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کۆمپانیایەکی ئێرانی خراونەتە نێو لیستی ڕەشی هەناردەکردنی ئەمریکاوە.

ئەو پارچانە بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد، کە ڕێژیمی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها لە شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکراین کەڵکیان لێ وەردەگرێ بەکار دێن.


ئەم بابەتە 83085 جار خوێندراوەتەوە