ئەمریکا : ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرچاوەی تاقیگەیی هەبووە
پەیامی کورد ... ئەمریکا : ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرچاوەی تاقیگەیی هەبووە
بە پێی هەواڵ ڕاگەێندراوی گۆڤاری بەناوبانگی واڵ ستریت ژۆرناڵی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی گرینگ دا ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی ووزەی ئەم ووڵاتە لە لێکۆڵینەوەکانی خۆیدا سەبارەت بە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم دەرئەنجام گەیشتووە کە ئەم ڤایرۆسە لە تاقیگایەکی تایبەتەوە بڵاوکراوەتەوە .
بهپێى ڕاپۆرتێکی نهێنی هەواڵگری ئەمریکا کە لەم دواییانەدا پێشکەشی کۆشکی سپی و ئەندامانی دیاری کۆنگرێس کراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی شاری ووهانی چینەوە لهكۆنترۆڵ دهرچوهو بڵاوبوهتهوه.
بەگوێرەی رۆژنامهى واڵ ستریت ژۆرناڵ، ڕاپۆرتە نوێیەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن بەشە جیاوازەکانى هەواڵگری گەیشتوونەتە حوکمێکی جیاواز سەبارەت بە سەرچاوەی پەتاکە، بەو پێیهى وەزارەتی وزە پەیوەندی بە FBI کردووە و دەڵێت، ئەگەری زۆرە ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی ڕووداوێکی نهخوازراوهوه لە تاقیگەیەکی چینیدا بڵاوبووبێتهوه.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەو ئەنجامەی وەزارەتی وزە دەرئەنجامی هەواڵگری نوێیە، چوونکە ئەو دەزگایە ئەزموونی زانستی گەورەی هەیە و سەرپەرشتی تۆڕێکی تاقیگەی نیشتمانی ئەمەریکا دەکات، کە هەندێکیان توێژینەوەی بایۆلۆجی پێشکەوتوو ئەنجام دەدەن.
پێشتر FBI گەیشتبووە ئەو ئەنجامەی کە پەتاکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ئەنجامی لهكۆنترۆڵ دهرچوون بوه له تاقیگەیەک لە ساڵی ٢٠٢١ و بەردەوامە لە پابەندبوون بەو بۆچوونە.
ڤایرۆسى كۆرۆنا لهكۆتایی ساڵى 2019 لهچینهوه بهجیهاندا بڵاوبوهوهو ملیۆنهها هاووڵاتى بههۆى ڤایرۆسهكهوه گیانیان لهدهستداو زیانى ملیارهها دۆلاریش بهر ووڵاتان كهوت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە