ئەمریکا ڤیتۆی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە دەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا ڤیتۆی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە دەکات
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا ڤیتۆ دەکات لە بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە داوای ئاگربەست لە غەززە دەکات ئەگەر بەو شێوەی ئێستای دەنگی لەسەر بدرێت.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زیادی کرد، واشینتۆن پشتگیری لەو بەڵگەنامەیە ناکات کە داوای ئاگربەست لە غەززە دەکات بەبێ ئەوەی باس لە ئازادکردنی دەست بەجێی بارمتەکان بکات.
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە کە قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکرد، بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش بەدوای ڤیتۆی ئەمریکی دا دەگەڕێن نەک سازان لەسەر ئەم بڕیارنامەیە.
بانگەشە کرد کە ئەو ئەندامانەی باس کراون بە قایل کردنی چین و ڕووسیا بەدوای ئەم بابەتەدا دەگەڕێن.
لە ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە دوای شەڕی غەززە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڤیتۆی لە چەندین بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل کردووە و ڕێگری لە کۆتایی هاتنی شەڕەکە کردووە.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە