ئەمریکا کۆتایى بە لێخۆشبوونى عێراق بۆ کڕینى گاز لە ئێران هێنا

پەیامی کورد   ...   ئەمریکا کۆتایى بە لێخۆشبوونى عێراق بۆ کڕینى گاز لە ئێران هێنا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە هیچ ئاستێکدا ڕێگە بە ئێران نادەین بووژانەوەى ئابووری و دارایى بەخۆیەوە ببینێت.

ووتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەڵمەتی ترامپ لە دژى ئێران ئامانجەکەى کۆتایی هێنانە بە هەڕەشە ئەتۆمییەکەی و کەم کردنەوەی بەرنامە مووشەکییەکەى.

هەرچەندە عێراق ووڵاتێکى دەوڵەمەندى ووزەیە، بەڵام لە گاز و کارەبادا نەگەیشتووەتە خۆبژێوی و بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى پشت بە ئێران دەبەستێت، بەگوێرەى مووڵەتەکەى ئەمریکا، عێراق ساڵانە بە بەهاى چوار تاوەکوو شەش میلیار دۆلار گازی لە ئێران دەکڕى.

بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران، بەغداد نەیدەتوانی پارەی کاش بە تاران بدات، بەڵکوو بە رەزامەندی واشینتۆن، دەیخستە هەژمارێکی بانکی عێراقەوە و تەنیا بۆ مەبەستی مرۆیی، ڕێگە بە ئێران دەدرا بەکاریبهێنێت، لەوانەش بۆ کڕینی پێداویستییە پزیشکییەکان.


ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە