ئەمڕۆ جولانی دەچێتە سەعوودیە.
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ جولانی دەچێتە سەعوودیە.
سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەبوو محەممەد جولانی سەرۆکی تەحریر شام بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ووڵاتە سەفەری سەعوودیە کردووە.
سەرچاوە میدیاییەکان بە پشت بەستن بە ئەلعەرەبیە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەرۆکی تاقمی تیرۆریستی تەحریر شام سبەی سەفەری ڕیاز دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوە ئاگادارەکان بە پشت بەستن بە ئەلعەرەبیە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەبوو محەممەد جولانی، ڕێبەری تەحریر شام، سەفەری سەعوودیە دەکات.
بەم پێیە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری لەگەڵ بەرپرسانی سەعوودیە گەشت بکات بۆ ئەو ووڵاتە.
تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەکی دیکە سەبارەت بە بابەتەکانی ڕاوێژکارییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی سەعوودیە بۆ میدیاکان بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە