ئەمڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گەیشتە نه‌مسا

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گەیشتە نه‌مسا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/7/1 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گەیشتە ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كه‌ن.


ئەم بابەتە 25789 جار خوێندراوەتەوە