ئەمڕۆ قۆناغێكی دیكه‌ی هاوكاری بەسه‌ر ڕزگاربووانی دەستی داعش دابه‌ش ده‌كرێت
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ قۆناغێكی دیكه‌ی هاوكاری بەسه‌ر ڕزگاربووانی دەستی داعش دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ قۆناغێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری دارایی به‌سه‌ر ڕزگاربووانی ده‌ستی داعش به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالشیش ده‌ڵێ، هاوكارییه‌كه هه‌موو ڕزگاربووان ده‌گرێته‌وه.
سه‌عید جەردۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش، ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی قۆناغێكی دیكه‌ی هاوكاری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ڕزگاربووانی ده‌ستی داعش دەکرێت، سه‌ره‌تاش له شاره‌دێی شاریا ده‌ستی پێكرد و هه‌موو ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش ووتیشی، هه‌موو ڕزگاربووانی كوردی ئێزدی سوودمه‌ند ده‌بن له‌و هاوكارییه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ده‌توانن له رێگه‌ی لینكێكه‌وه فۆڕمی سوودمه‌ندبوون دابگرن و خۆیان تۆمار بكه‌ن.
جردۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، سوپاسی پاڵپشتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری دارایی بەسه‌ر ڕزگاربووانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ هاوكاریکردنی زیاتری ڕزگاربووان.
ئەم بابەتە 60383 جار خوێندراوەتەوە