ئەمڕۆ مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ دەبنەوە

پەیامی کورد   ...   ئەمڕۆ مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ دەبنەوە

پێشەوا هەورامانی، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بڕیارە یەكشەممە، 16ی 3ی 2025 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکیتی نیشتیمانی كوردستان کۆ ببنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، "کۆبوونەوەکە بۆ تاووتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانە و هەروەها باس لە خۆئامادەکردنە بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و مامەڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە