ئەمڕۆ یەکشەممە ، ماتەمینی گشتی لە ڕووسیا ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ یەکشەممە، ماتەمینی گشتی لە ڕووسیا ڕاگەێندرا
ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : یەکشەممە ٢٤ی ئازار، ماتەمینی نیشتمانی ڕادەگەێنم.
دەیان کەسی ئاشتیخواز و بێ تاوان بوونە قوربانی هێرشە تیرۆریستییەکەی کرۆکۆس.
هەر چوار ئەنجامدەری هێرشە تیرۆریستییەکان دۆزرانەوە و دەستگیرکران، بڕیار بوو خۆیان بشارنەوە و بەرەو ئۆکراین هەنگاو بنێن.
هەموو دامەزرێنەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە دەگرین و سزایان دەدەین.
تاوانباران بە خوێنی ساردەوە چوون بۆ کوشتن، هەر وەک چۆن نازییەکان ئەنجامیان دا تەقەیان لە ڕووسەکان کرد.
ئەم بابەتە 10332 جار خوێندراوەتەوە