ئەم یاسایە ٥ چرکەیی یە کۆتایی بە شەڕی نێوان هاوسەرەکان دەهێنێت
پەیامی کورد ... ئەم یاسایە ٥ چرکەیی یە کۆتایی بە شەڕی نێوان هاوسەرەکان دەهێنێت
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، پشوویەکی پێنج چرکە تەنها پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی هاوسەرگیری داهاتووتان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، ئەم توێژینەوەیە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی سانت ئەندرۆس لە سکۆتلەندا ئەنجامدراوە و پشکنینی بۆ 81 هاوسەری کردووە.
ئانا مەککۆری، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە ڕوونیکردەوە، "ئامانجمان کەمکردنەوەی هەست و سۆزە نەرێنییەکان و بەم شێوەیەش شەڕئەنگێزی بوو بە پشوویەکی کورت لە کاتی شەڕی هاوسەرگیریدا". مەککۆری و تیمەکەی سەریان سووڕما لە دۆزینەوەکانیان، چونکە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەریخست کە پشوودانی ٥ و ١٠ و ١٥ چرکە هەمان کاریگەری لەسەر کەم کردنەوەی هەست و سۆزی نەرێنی و ڕەفتاری شەڕانگێزی نێوان هاوسەرەکان هەبووە.
هەرچەندە پێنج چرکە ڕەنگە زۆر کورت دەرکەوێت، بەڵام پسپۆڕان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئەمە کاتێکی بەسە بۆ ئەوەی بیر لە گرتنەبەری ڕێگەیەکی جیاواز بکەنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە دەمەقاڵەیەک. واسەرمان دەڵێت: "ئەمە ئەوە دەردەخات کە مێشکمان چەندە خێرا کاردەکات، تەنها پێویستە کەمێک کات بدەین بەخۆمان بۆ ئەوەی ڕێگە بە مێشکمان بدەین کاری خۆی بکات".
ئەم بابەتە 71452 جار خوێندراوەتەوە