ئەنبار بە گەورەترین دشداشە ناوی چووە کتێبی گینسەوە
پەیامی کورد ... ئەنبار بە گەورەترین دشداشە ناوی چووە کتێبی گینسەوە
شاری ڕۆمادی لە پارێزگای ئەنبار بە دانانی گەورەترین جلوبەرگی ناسراوی عەرەبی (دشداشە)، لە جیھاندا ناوی چووە کتێبی گینس بۆ تۆمارکردنی ژمارە پێوانەیی یەکان.
خاوەنی بیرۆکەی دانانی دشداشەکە دەڵێت، درێژی دشداشەکە ٢٢ مەتر و ٣٠ سانتیمەترە و پانییەکەی ٨ مەتر و ٤٠ سانتیمەترە و کێشەکەشی ١٦٠ کیلۆگرامە، پڕۆژەکەش ٧٠ رۆژی خایاندووە و ٧٠٠ مەتر قوماشی تێدا بەکارھێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پەیوەندییان بە وەفدی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیی یەکان، پڕۆژەکە وەک گەورەترین دشداشە لە جیھاندا دیاریکراوە، ئەوەش بۆ ناوچەکەیان و جلوبەرگی کولتووری نەتەوەیی عەرەب جێگەی شانازییە و نیشانەی پێشکەوتن و ئاوەدانی عێراقە.
ئەم بابەتە 62323 جار خوێندراوەتەوە