ئەندامێکی حیزبی سەوزی ئاڵمانیا : هەنگاوی دواترمان ڕاگەیاندنی سوپای پاسدارانە وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی
پەیامی کورد ... ئەندامێکی حیزبی سەوزی ئاڵمانیا : هەنگاوی دواترمان ڕاگەیاندنی سوپای پاسدارانە وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی
دوابەدوای لەسێداردانی جەمشید شارمەهد هاووڵاتی دوو ڕەگەزنامەی ئێرانی_ئاڵمانی لەلایەن ئێرانەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە هەموو نووسینگەکانی کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتە دادەخات.
هانا نۆیمەن، بەرپرسی بەشی کاروباری ئێران لە پەرلەمانی ئەورووپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەر لە کاردانەوە بە داخستنی سێ کۆنسوولگەری کۆمای ئیسلامی لە ووڵاتەکەیدا ووتی : وەحیشگەری کۆماری ئیسلامی دەبێ ئاسەوارێکی بەدواوە بێت و ئاسەواریشی بەدواوەیە.
نۆیمەن کە ئەندامی حیزبی سەوزی ئاڵمانیاشە، جەختی کردوەتەوە کە هەنگاوی دواتر، ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تێڕۆریستییە.
ناوبراو لەم پێوەندییەدا باسی لەوە کردووە کە هەموو وڵاتانی یەکیتی ئورووپا لەمبارەوە پێویستیان بە یەکگرتوویی هەیە.
داخستنی کۆنسوولخانەکانی ئێران لە ئاڵمانیا دوای ئەوە بوو کە میدیاكانی ئەو ووڵاتە ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەر، باسی لە لەسێدارەدرانی "جەمشید شارمەهد"یان بڵاو كردەوە.
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە