ئەو بڕیارنامەیەی کە ئەمریکا سەبارەت بە غەززە پێشنیاری کردبوو، ڤیتۆی لەسەر کرا

پەیامی کورد    ...   ئەو بڕیارنامەیەی کە ئەمریکا سەبارەت بە غەززە پێشنیاری کردبوو، ڤیتۆی لەسەر کرا

ئەمڕۆ ڕووسیا و چین ڤیتۆیان لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە غەززە کرد.

نوێنەری ڕووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاند : ماوەی ٦ مانگە غەززە لەناوچووە و نوێنەری ئەمریکا ئێستا دانی بە پێویستی بەپەلەی ئاگربەستدا ناوە.

بڕیارنامە پێشنیار کراوەکە جەختی لەسەر پێویستی ئاگربەستی دەست بەجێ لە غەززە نەکردووەتەوە.

ئەندامانی ناهەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارێکی دیکەیان سەبارەت بە غەززە ئامادە کرد کە بەقەد بڕیارنامەی ئەمریکا سیاسی نییە.


ئەم بابەتە 10421 جار خوێندراوەتەوە