ئەو مووشەکە دوورهاوێژەی کە ئیزنی بەکارهێنانی لە لایەن ئەمریکاوە بە ئۆکراین درا بۆ هێرش کردن بۆ سەر ڕووسیا
پەیامی کورد ... ئەو مووشەکە دوورهاوێژەی کە ئیزنی بەکارهێنانی لە لایەن ئەمریکاوە بە ئۆکراین درا بۆ هێرش کردن بۆ سەر ڕووسیا
لە هەنگاوێکی مشتومڕئاوی دا، جۆ بایدن دەسەڵاتی بە کیێڤ داوە کە مووشەکی "مەودا دوور" بەکاربهێنێت بۆ ئامانجکردنی قووڵایی خاکی ڕووسیا، سەرەڕای ئەوەی ڤلادێمیر پووتین هەنگاوێکی لەو شێوەیەی بە کردەوەی شەڕ ناوبردووە.
پێدەچێت ئەو چەکانە لە کاردانەوە بە بڕیارەکەی کۆریای باکوور بۆ ناردنی هەزاران سەربازی بۆ ڕووسیا بۆ پشتیوانی لە لەشکرکێشی ڤلادێمیر پووتین بۆ سەر ئۆکراین بەکاربهێندرێت و بڕیارەکەی بایدنیش دوای چەند مانگێک فشاری ڤلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین هات.
ئاتکۆمز مووشەکێکی ڕێنمایی مەودای دوور و درێژە و "هێزی تەقەی دەست بەجێ بە فەرماندەکانی ئۆپراسیۆنەکان دەدات بۆ ئەوەی لە قووڵایی شەڕەکەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن". ئەم مووشەکە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەمنی و فڕۆکەوانی جیهانی ئەمریکی، لۆکهید مارتن بەرهەم دەهێندرێت، سەرەکی تەقینەوەی بەرزی 500 پاوند (227 کیلۆگرام)ی هەڵگرتووە.
ئەم مووشەکە توانای مەودای تا 300 کیلۆمەتر (186 میل)ی هەیە و بەهۆی خێراییە بەرزەکەیەوە ڕێگری لێکردن ئەستەمە. ئەم چەکانە سیستەمێکی تایبەتی جی پی ئێسیان تێدایە و تەقەمەنی کلاستەریان هەڵگرتووە. کاتێک مووشەکەکە دەتەقێندرێت، ئەو کۆپانە ئازاد دەکرێن بۆ هەوا و لەبری تەنها یەک سەری جەنگی، سەدان بۆمبی بچووک ئازاد دەکرێن.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە