ئەو نەخشە نوێیەی ئیسرائیل بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چییە؟

پەیامی کورد   ...   ئەو نەخشە نوێیەی ئیسرائیل بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چییە؟

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چەندین جار دەستەواژەی "رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ"ی بەکارهێناوە. گۆڕینی هاوسەنگی هێز و دووبارە کێشانەوەی نەخشەی سیاسی ناوچەکە ئامانجێکی نوێ نییە بۆ ئیسرائیل، بەڵام لە ئیسرائیل کەسانێک هەن پێیان وایە گەیشتن بەم ئامانجە "ئێستا لە هەموو کاتێک نزیکترە" بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکان و ململانێیە بەردەوامەکانی دوای... هێرشی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. is."

نەخشە مشتومڕئاوییەکانی ئیسرائیل
بەرپرسانی ئیسرائیل بە نەخشەی ئیسرائیلەوە لە مەکۆی نێودەوڵەتیدا دەردەکەون و جێگای سەرنجە کە لە هەموو ئەم نەخشانەدا باس لە ووڵات و خاکێکی فەلەستینی نەکراوە.

لە ووتارەکەی ئەم دواییەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوو پلانی خستەڕوو. لە نەخشەی یەکەم دا ئەو ناوچانەی بە ڕەنگی سەوزەوە لەخۆگرتبوو کە نوێنەرایەتی ئەو ووڵاتانە دەکەن کە ڕێککەوتنی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە یان دانووستان دەکەن بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل. ئەو ووڵاتانە بریتین لە میسر، سوودان، ئیمارات، سەعوودیە، بەحرەین و ئوردن.

نەخشەی دووەم ئەو ناوچانەی لەخۆگرتبوو کە بە ڕەش نیشانە کراون و ناتانیاهوو بە "نەفرەت" ناوی بردوون. ئەو ناوچانە بریتی بوون لە ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا، واتە سووریا، عێراق، یەمەن و لوبنان.


ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە