ئەو هاووڵاتییەی ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەست بەسەرکرابوو بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

پەیامی کورد   ...    ئەو هاووڵاتییەی ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەست بەسەرکرابوو بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

پیاوێکی ئیسرائیلی تەمەن ٧٣ ساڵ بە ناوی "مۆتی مامان" بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی بە ١٢ ساڵ زیندانی سزادرا.

ئەو كەسە بە تۆمەتەكانی وەك پیلان بۆ تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل، لەوانە سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری، و پەیوەندیکردن لەگەڵ بریکارەکانی ئێران بۆ دابینکردنی دارایی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی دژی ئیسرائیل، تۆمەتبار كراوە.


 


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە