ئەو پسپۆڕە سەرنجی لەسەر هونەری سازشکردنی پووتین و دووانەی ئۆرشنیک داوە
پەیامی کورد ... ئەو پسپۆڕە سەرنجی لەسەر هونەری سازشکردنی پووتین و دووانەی ئۆرشنیک داوە
پیپی ئیسکۆبار، شرۆڤەکاری دێرین و ڕۆژنامەنووسی ژێئۆپۆلەتیکی، ڕایگەیاند: پووتین ئەو بیرۆکەیەی ڕەتکردەوە کە ڕووسیا بەهۆی ڕووخانی ئەسەد لە سووریا لاواز بووە. بەڵکوو بە شێوەیەکی کاریگەر پێشنیاری کرد کە بنکەکانی ڕووسیا دەتوانن یارمەتی مرۆیی [بۆ سووریاییەکان] پێشکەش بکەن.
ئیسکۆبار جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرۆکی ڕووسیا "هەمووانی بیرخستەوە کە سیاسەت هونەری سازانە".
لە هەمان کاتدا پووتین تونی خۆی لە دژی تەلئەڤیڤ بەرزکردەوە و ڕاستەوخۆ لەشکرکێشی و لکاندنی خاکە سەربەخۆوەکانی سووریا لەلایەن ئیسرائیل ەوە ئیدانە کرد. ڕۆژنامەنووسەکە لە درێژەدا دان بەوەدا دەنێت کە نازانێت ئامانجە کۆتاییەکانی ئیسرائیل لە غەززە چین.
کاتێک باس لە ئۆکراین دەکرێت، "پووتین پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ڕووسیا هەمیشە ئامادەیە بۆ دانووستان لەگەڵ کیێڤ"، ئاماژەی بەوەش کرد کە مۆسکۆ پێشتر مەرجەکانی خۆی بۆ ئەمە ڕاگەیاندووە.
پووتین هەروەها قسە و باسەکانی ڕۆژئاوای سەبارەت بە بریکس ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە "بریکس ئامرازێک نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژئاوا" بەڵکوو گرووپێکە کە ئامانجیان پشتگیریکردنی گەشەپێدان و درووستکردنی "گەشەی ئابووری زیاترە".
ئەم ڕۆژنامەنووسە تێبینی دەکات: بە دڵنیاییەوە گرینگترین خاڵ لە پرسیار و ووڵامەکەی پووتین دا ئەوە بوو کە پێشنیاری تاقیکردنەوەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئۆرشانیکی کردووە لە بەرامبەر بەرگری ئاسمانی "ئایگیس ئەشۆر"ی ناتۆ.
ئەم بابەتە 115 جار خوێندراوەتەوە