ئەگەری لابردنی گرووپی تەحریر شام لە لیستی تیرۆریستی ئەمریکا
پەیامی کورد ... ئەگەری لابردنی گرووپی تەحریر شام لە لیستی تیرۆریستی ئەمریکا
بەگوێرەی ڕاپۆرتی واشینتۆن پۆست، بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی، پێدەچێت ئەمریکا گرووپی ناسراو بە تەحریر شام لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان دەربهێنێت و ئەم هەوڵەی بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ کاركردن لەگەڵ ئەم گرووپە و جێگیرکردنی سەقامگیری لە سووریە ڕاگەیاندووە.
ئەم بەرپرسە بە ئاماژە بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد زیادی کرد: لابردنی تەحریر شام لە لیستی تیرۆریستان ڕەنگە یارمەتیدەرمان بێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لەم ووڵاتەدا.
بە ووتەی ئەم بەرپرسە، هەڵسەنگاندنێکی وورد بۆ سەربەخۆیی دەستەی تەحریر شام لە تورکیا لە ئارادایە.
ئەم بابەتە 127 جار خوێندراوەتەوە