ئەگەر هاریس ببێتە سەرۆککۆمار ، ئێمە ناگەینە مەریخ و مرۆڤایەتیش لە ناو دەچێت
پەیامی کورد ... ئەگەر هاریس ببێتە سەرۆککۆمار ، ئێمە ناگەینە مەریخ و مرۆڤایەتیش لە ناو دەچێت
ئیلۆن ماسک لە نوێترین تویتەکەیدا نووسیویەتی: کۆمپانیای بۆشایی ئاسمانی سپەیس ئێکس دەتوانێت لە ماوەی ٢ ساڵی داهاتوودا ٥ مووشەک بێ سەرنشینی کەشتی ئەستێرەیی بنێرێتە مەریخ و ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە بچێت، ئەوە گەشتەکەی مرۆڤ بۆ مەریخ ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو نیگەرانی خۆی لە ئەگەری هەڵبژاردنی کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەربڕی، چوونکە پێی وایە حکوومەتەکەی هاریس پلانەکانی گەشتکردن بۆ مەریخ و تەنانەت مرۆڤایەتیش لەناو دەبات.
ئەم بابەتە 51778 جار خوێندراوەتەوە