باری زیادەی جەستە بخەرە خوارەوە!
پەیامی کورد ... باری زیادەی جەستە بخەرە خوارەوە!
تەندرووستترین ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ و چەوری لاوەکی بریتییە لە وەرزشکردن و خواردنی خۆراکی درووست.
ناچالاکی و خواردنی نادرووست گرینگترین هۆکاری قەڵەوی ورگن.
2 کاتژمێر پێش نان خواردن ئاو بخۆرەوە. ئەمەش وا دەکات لە هەر ژەمێکدا ٧٥ کالۆری کەمتر بەکاربهێنیت.
ڕاهێنانەکانی وەک دانیشتن و ڕاهێنانی سک مەرج نییە ببێتە هۆی لاوازبوونی سک، بەڵکوو دەبێتە هۆی گەشەکردنی ماسوولکەکان و ڕەقبوونی سکی.
عدس، نۆک، تۆوی ڕەشکە و کینۆا، سپێناخ، بادەم، پەنیری کوتەک، برۆکلی لە باشترین ماددە خۆراکیەکانن بۆ ڕێجیمێکی لاوازکردنی سک.
ئەم بابەتە 50791 جار خوێندراوەتەوە