باش بخەون بۆ ئەوەی جەڵتەی مێشک لێتان نەدات!
پەیامی کورد ... باش بخەون بۆ ئەوەی جەڵتەی مێشک لێتان نەدات!
ئەگەر کێشەی خەوتنت هەبوو یان بەیانیان زۆر زوو لە خەو هەڵسایت، یان نیشانەکانی تری کەم خەوی هەبوو، لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاتر بێت.
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی یەک نیشانە یان چەند نیشانەیەکی کەم خەوییان هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی 16% زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە نیشانەیان نییە.
هەروەها ئەو کەسانەی کە پێنج بۆ هەشت نیشانەی کەم خەوییان هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی 51% زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کەم خەوییان نییە، هەروەها ئەو کەسانەی کە یەک تا چوار نیشانەیان هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشکیش بە ڕێژەی 16% زیاترە.
ئەم بابەتە 24593 جار خوێندراوەتەوە