باندێکی قاچاخچییەتی گەورەی مرۆڤ لە یوونان دەست بەسەر کران

پەیامی کورد    ...   باندێکی قاچاخچییەتی گەورەی مرۆڤ لە یوونان دەست بەسەر کران

پۆلیسی یوونان لە دوورگەی ڕۆدۆس دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد توانی سەرۆکی باندێکی قاخچییەتی بە مرۆڤەوە دەست بەسەر بکات لەگەڵ ١٠ ئەندامی دیکەی باندەکە کە لە تورکیاوە سەدان کۆچبەریان بە نایاسایی هێناوەتە ناو خاکی یوونان .

لە کۆتایی مانگی ٧دا پۆلیسی یوونان سەرۆکی باندێکی قاچاخچییەتی کردنی گەورەی مرۆڤ کە ناسراو بووە بە ئەبوو هەمزە دەست بەسەر کرد هەڵبەت هاوکات لەگەڵ ئەو ١٠ ئەندامی دیکەی ئەم ئەم باندەش کە سەدان کۆچبەری نایاسایی یان لە کەنار ئاوەکانی تورکیاوە بە چووپ گەیاندووەتە دوورگەکانی یوونان بە تایبەتی بۆ دۆرگەی ڕۆدۆس .

بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی یوونان ، ئەبوو هەمزە ماوەی دوو ساڵ لە ژێر چاودیری پۆلیسی ئەو ووڵاتەدا بووە ، و زانیارییان پێ گەیشتووە کە ئەو دەستی لە ژێر ئاو کەوتنی چەند چووپێکیش بووە کە کۆچبەری نایاسایی یان تێدا بووە و ژمارەیەکی بەرچاوی شیان گیانیان تێدا لە دەست داوە .

ئەبوو هەمزە پەیوەندی لەگەڵ قاچاخچی یانی تورکیا هەبووە و ئەو ڕێوشوێنی بۆ ئەوان داناوە و پێیانی ڕاگەیاندووە کە بە چ شێوازێک ڕوو لە دوورگەکانی یوونان بکەن و چۆن کۆچبەرەکان بە نایاسایی بگەێننە ئەو دوورگانە و لەوێشەوە باقی ئەندامانی باندەکە ئاسان کارییان بۆ کۆچبەرەکان کردووە تاکوو بە سەلامەت بیانگەێننە ناو هۆتێل و خانووی تایبەتەوە .

ئەبوو هەمزە ڤیلایەکی گرانبەهای لە دوورگەی ڕۆدۆس لە یوونان بە کرێ گرتبوو  و، بە کامێرای چاودێری یەختی پۆلیسی دەریاوانی یوونانی دەکرد و هەر کاتێک ئەوان چاودێری خۆیانیان ڕاگرتبایە ، ئەوە ئەبوو هەمزە و ئەندامەکانی ئەم باندە قاچاخچییەکانی تورکیایان ئاگادار کردووەتەوە و پێیان ڕادەگەیاندن کە لە چ ڕێگایەکەوە ڕوو لەو دوورگەیە بکەن تاوەکوو کۆچبەرە نایاسایی یەکان بگەێننە کەنارئاوەکانی دوورگەی ڕۆدۆس . پاشان کۆچبەرەکان بە هاوکاری ئەندامانی باندەکەی ئەبوو هەمزە بە ئۆتۆمبێل ڕەوانەی هۆتێل و خانووی تایبەت دەکران و بەڵگەی ساختەیان بۆ درووست دەکرا بۆ ئەوەی لەو دوورگەیە بە باخیرەی گەورەی گەشتیارییەوە ڕوو لە ئاتینا پایتەختی یوونان بکەن ، هەر لەوێشەوە لەگەڵ قاچاخچی دیکە بە نایاسایی ڕوو لە ووڵاتانی باکووری ئەورووپا بکەن .

دەزگای هەواڵگری یوونان لە سەرەتای مانگی ٧ تەوە بە ووردی چاودێری کار و پەیوەندییەکانی ئەبوو هەمزەیان کردووە ، دەووترێت کە لە دوو ساڵی ڕابردووەوە تاکوو ئەمڕۆ ٦٠٪ی ئەو کۆچبەرانەی بە چووپ و یەختی بچووک ڕوویان لە دوورگەکانی یوونان کردبوو بە سەرپەرشتی ئەبوو هەمزە بە ەتواوی ئەنجام دراوە . پۆلیسی یوونان دەڵێت زۆربەی چووپەکانی کۆچبەرانی ئەبوو هەمزە لە کەنارئاوەکانی تورکیاوە لە مارماریس و فێتییەوە بە شێوەی نایاسایی ڕوویان لە دوورگەی ڕۆدۆسی یوونان کردووە .

ڕؤڵی ئەبوو هەمزە و کاری باندی قاچاخچییەتی 

باندە قاچاخچییەکە لە یوونان ەوە بە سەرپەرشتی ئەبوو هەمزە ، ڕۆژانە چاودێری یەختەکانی پۆلیسی دەریاوانی یوونیانیان کردووە ،و پاشان قاچاخچییەکانی تورکیایان ئاگادار کردووەتەوە کە لە چ کاتێکدا کۆچبەرەکان بە چووپ یا خود بە یەختی خێرایی ڕوو لە دوورگەی ڕۆدۆس بکەن و لە چ شوێنێک کۆچبەرەکان بە جێ بهێڵن . دواتر چەند ئەندامێکی باندەکە بە ئۆتۆمبێڵی کرێ ، کۆچبەرەکانیان دەگواستەوە و ڕەوانەی چەند خانوویەک دەکرا کە پێشووتر بە شێوازی ئۆنڵاین بە کڕێ گیرابوون بۆ ئەوەی کۆچبەرەکان لەوێ بتوانن بمێننەوە و پاشان بەڵگەی ساختەیان بۆ درووست دەکرا و لەوێوە بە باخیرەی گەورەی گەشتیاری ڕوویان لە بەندەری ئاتینا پایتەختی یوونان دەکرد و لەوێشەوە بە شێوەی قاچاخ ڕوویان لە ووڵاتانی باکووری ئەورووپا دەکرد .

هەر کۆچبەرێک بۆ گواستنەوەیان بە چووپ لە کەنارئاوەکانی تورکیاوە بۆ دوورگەی ڕۆدۆس بڕی ٤هەزار تاکوو ٥ هەزار دۆلاریان داوە بە قاچاخچییەکان و دواتر دوای گەیشتنیان بە دوورگەی ڕۆدۆس بۆ گواستنەوەیان بە ئۆتۆمبێل و بۆ هۆتێل و خانووەکان بڕی ٢٠٠ یۆرۆیان داوە بۆ مانەوەیان لە خانووەکان کە دەیکرد بە ڕۆژانە ٣٠یۆرۆ کە دەدرا بە ئەبوو هەمزە .

لە مانگی ٧ تەنیا لە ماوەی ٤ ڕۆژدا بە سەرپەرشتی ئەبوو هەمزە ٣ چووپی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەنارئاوەکانی تورکیاوە گەیشتوونەتە دوورگەی ڕۆدۆس و لەوێشەوە لە خانووی تایبەت و هۆتێل دا جێگیر کراون .

لە ڕێکەوتی ٢٤/٠٧ لە کەنارئاوەکانی دوورگەی ڕۆدۆس ١١ کۆچبەری نایاسایی دەست بەسەر کران کە تازە گەیشبوونە ئەو دوورگەیە و دواتر لە دوو خانووی جیاجیادا ٣٢ کۆچبەری نایاسایی دیکە دەست بەسەر کران کە یەکێکیان لە ئەندامانی قاچاخی ئەبوو هەمزە بووە ، هەروەها دەیان ئایدی کارت و پاسپۆرتی پی بووە کە ئامادە کرابوو بۆ کۆچبەران تاکوو بتوانن بە باخیرە ڕوو لە بەندەری ئاتینا بکەن . کە لە هەمان ڕۆژدا ئەبوو هەمزە ش لە سەنتەری دوورگەکە دەست بەسەر دەکرێت و هەموویان ڕەوانەی دادگا کران .


ئەم بابەتە 12286 جار خوێندراوەتەوە