بانكی ناوه‌ندی عێراق : پێنج دراوی جێگره‌وه‌ی دۆلار دابین دەکەین ، بۆ کاروباری بازرگانه‌كان
پەیامی کورد ... بانكی ناوه‌ندی عێراق : پێنج دراوی جێگره‌وه‌ی دۆلار دابین دەکەین ، بۆ کاروباری بازرگانه‌كان
بانكی ناوه‌ندی عێراق شه‌ممه رایگه‌یاند، پێنج دراوی جێگره‌وه‌یان بۆ دۆلار دابینكردوه، بۆئه‌وه‌ی بازرگانه‌كان به‌كاریبهێنن له كڕینی كاڵاكانیان له ووڵاتانی دیكه‌ی جیهان و ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌كان.
عه‌ممار حه‌مه‌د جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ڕایگه‌یاند، "بانكی ناوه‌ندی دراوی بیانی دیكه‌ی بۆ بازرگانانی عێراق دابینكردوه، كه بریتین له (یۆرۆ، یۆوانی چینی، لیره‌ی توركی، درهه‌می ئیماراتی، ڕووپیه‌ی هیندی)".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌و دراوانه بۆ بازرگانان به‌مه‌به‌ستی پاره‌داركردنی بازرگانی ده‌ره‌كی خراونه‌ته‌ڕوو، كاتێك بازرگانێك كه‌لوپه‌ل له چینه‌وه هاورده ده‌كات، ده‌توانێت دیناری عێراقی بداته بانكی عێراقی، له‌ڕێگه‌ی بانكیشه‌وه دراوی چینی ده‌درێته ئه‌و بازرگانه به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له كڕینی كه‌لوپه‌ل و هاورده‌كردنی".
بانكی ناوه‌ندی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ، یه‌ك ملیار و 52 ملیۆن و 796 هه‌زار و 86 دۆلاری فرۆشتوه، به كه به تێكڕا ڕۆژانه 210 ملیۆن و 559 ملیۆن و 217 دۆلار ده‌كات.
ئەم بابەتە 11605 جار خوێندراوەتەوە