بانکی ناوەندی بڕێکی بەرچاو دۆلار دەخاتە بازاڕەکانەوە و گۆڕانکاری لە سەر بەهای دۆلار و دینار درووست دەبێت
پەیامی کورد ... بانکی ناوەندی بڕێکی بەرچاو دۆلار دەخاتە بازاڕەکانەوە و گۆڕانکاری لە سەر بەهای دۆلار و دینار درووست دەبێت
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زیاتر له ٢٢٥ ملیۆن دۆلاری خستنه‌بازاڕه‌وه، به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ره به ١٥٦ هه‌زار و ٥٠٠ دینار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕووی راگه‌یاند كه ٢٢٥ ملیۆن و ٩٦٢ هه‌زار و ١٢٣ دۆلاری خستووەته‌بازاڕه‌وه، كه ٢١٠ ملیۆن و ٢٥٢ هه‌زار و ١٢٣ دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها ١٥ ملیۆن و ٧١٠ هه‌زار دۆلاریشی دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بازاڕی دۆلار بە تایبەتی لە سلێمانی ، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر بو به ١٥٧ هه‌زار دینار، به‌ڵام به‌هاكه‌ی به‌ناجێگیری ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زین، له‌ئێستادا به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ره به ١٥٦ هه‌زار و ٥٠٠ دینار.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به ١٥٥ هه‌زار ٥٠٠ دینار.
دوێنێ سێشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕووی راگه‌یاند كه ٢٢٠ ملیۆن و ٦٨٥ هه‌زار و ٤٥٤ دۆلاری خستووەته‌بازاڕه‌وه، كه ١٩٩ ملیۆن و ٤٢٥ هه‌زار و ٤٥٤ دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها ٣٠ ملیۆن و ٢٦٠ هه‌زار دۆلاریشی دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاش بوو.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە